سه‌باره‌ت به‌ گرانبونی نرخی غاز، قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی ده‌دات

له‌باره‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی غاز و گرانبونی نرخه‌كه‌ی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، قائیمقامی ئه‌و پارێزگایه‌ دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتیان و رایده‌گه‌یه‌تێت: نرخی غاز هیچ جۆره‌ به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ و نرخه‌كه‌ی وه‌ك خۆیه‌تی.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی راگه‌یاند: هیچ جۆره‌ گرانبوونێك بۆ نرخی غاز له‌ ئارادا نییه‌، تاوه‌كو ئێستا نرخه‌كه‌ وه‌ك خۆیه‌تی ئه‌و بڕه‌ی كه‌رۆژانه‌ بۆمان ره‌وانه ‌ده‌كرێت له‌رێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌شی كانزاكان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌سه‌ر كارگه‌كانی غاز فرۆشتندا دابه‌شی ده‌كه‌ین.

ئاوات محه‌مه‌د بۆ snn وتیشی: له‌رێگه‌ی لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكان، به‌وردی چاودێری پرۆسه‌كه‌ ده‌كرێت، له ‌ئێستاشدا هیچ جۆره‌ به‌رزبونه‌وه‌و گرانبوونێك له‌ نرخی‌ غازدا بوونی‌ نییه‌، هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی له‌نرخه‌كه‌یدا بكات، ئێمه‌ ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین.

قائیمقامی سلێمانی دڵنیای دایه‌ هاوڵاتیان كه هیچ ‌هۆكار و گرفتێك له‌ ئارادا نییه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ نرخی‌ غاز گران ببێت.