ئەمرۆ دووشەممە 29/1/2018 بانكی ناوەندیی عێراق سزای لەسەر بانكەكانی كوردستان هەڵگرت ئەمەش دوای ئەوە دێت كە بەهۆی ریفراندۆمەكەی هەرێمەوە سزا ی بانكەكانی هەرێم درابون.
لەكۆبونەوەی ئەمرۆ دووشەممە 29-1-2018، پەرلەمانی عێراق داواكاری بانكی ناوەندیی عێراقی بۆ هەڵگرتن و لابردنی سەرجەم رێكار و سزاكانی پێشووتر لەبەرامبەر دامەزراوە دارایی و بانكەكانی كوردستانی پەسندكرد.