بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێوەبەری نوێی گەشتووگوزار سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سهردانی بەڕێوەبەری نوێی گەشتوگوزار دەکات.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و عەتا حاجی رەجەب ئەندامی ئەنجومەنی ژوور سەردانی علی رەحیم بەڕێوەبەری نوێی گەشتوگوزاری سلێمانیان کرد و پیرۆزبایی تەواوی ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشهسازیان گەیانده بەڕێوەبەری نوێی گەشتوگوزار و پشتیوانی ژووریان بۆ دوبارەکردەوە لەھەر بابەتێکدا کە بۆ پێشخستنی کەرتی گوشتوگوزار و سلێمانی بەرەو پێش بەرێت.