ڕیاره چوار ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان دروستبكرێن‌و ئێستاش له‌قۆناغی ته‌نده‌ریندان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی، له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕی (45) ملیار دینار بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی ته‌رخانكراوه.
(ئاراس ڕه‌ئوف) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی، له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاندوە، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دروستكردنی چوار ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆكو ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌رگیراوه‌و ئێستاش له‌قۆناغی ته‌نده‌ریندان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕی (180) ملیار دینار بۆ ئه‌و چوار ناوچه پیشه‌سازییه ته‌رخانكراوه، دوای دروستكردن‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، پێشبینیده‌كرێت كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێم گه‌شه‌سه‌ندنێكی جۆری بۆخۆوه ببینێت.
پێشتر به‌مه‌به‌ستی كۆكردنههی سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی بواری پیشهسازیو دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان، هاوكات به‌ئامانجی دوورخستنه‌وه‌یان له‌ناوه‌ندی شاره‌كان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، بڕیاری دروستكردنی ناوچه پیشه‌سازییه‌كانی له‌هه‌رێم په‌سه‌ندكرد.