ئێران بۆتە گەورەترین هەناردەكاری روەكی زەعفەران لەجیهاندا


 وەزارەتی كشتوكاڵی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بۆتە گەورەترین هەناردەكاری روەكی زەعفەران لەجیهانداو ساڵانە بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار زەعفەران دەنێرێتە دەرەوە.

داتا رەسمیەكانی ناوخۆی ئێران ئاشكرایان كردووە، لەماوەی 9 مانگی رابردوودا 160 تۆن روەكی زەعفەران بە بەهای زیاتر لە 219 ملیۆن دۆلار هەناردەی وڵاتانی جیهان كراوەو بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردووش بەرێژەی لەسەدا 33 هەناردەی زەعفەران زیادیكردووە.

 پێشبینیش دەكرێت تاكۆتایی ساڵی ئێرانی كە 21 ئاداری 2018 دەكات، بەهای هەناردەی ئەو روكە بگاتە 300 ملیۆن دۆلار.

ئامارەكان ئەوەشیان رونكردۆتەوە، لەو ماوەیەدا روەكی زەعفەران بۆ 56 وڵاتی جیهانی هەناردەكراوەو هەر یەك لەئیمارات‌و چین‌و ئیسپانیا لەپلەی یەكەمی كڕیارانی ئەو روەكەدا بوون.