حكومەتی سعودیە ئامادەیە یارمەتی دارایی پێشكەش بەئاوەدانكردنەوەی عیراق بكات، بەڵام بەو مەرجەی بەغدا چارەنووسی خەرجكردنەكەی دیاری بكات.
ئەنوەر عشقی ئەندامی لیژنەی راوێژكاری لەئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیی دەربڕیوە لەكۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عیراق ئامادەبێت كە بڕیارە 12 تا 14ی مانگی شوباتی داهاتوو لەكوەیت ئەنجام بدرێت، بەڵام حكومەتی ریاز دەیەوێت بزانێت ئەو یارمەتیە داراییەی دەیداتە بەغدا لە چ شوێنێكدا بەكاری دەهێنێت.
ئەو بەرپرسەی سعودیە وتیشی، بەدڵنیایەوە وڵاتەكەی یارمەتی عیراق دەداتو لەماوەی رابردووشدا بەچاودێری بانكی نێودەوڵەتیو لایەنە نێودەوڵەتیەكان كۆمەكی دارایی بەخشیوەتە زۆرێك لەوڵاتان، لەئێستاشدا دەیەوێت لەچارەنووسی ئەو یارمەتیانە دڵنیا بێت كە دەیداتە عیراق.