وه‌زیرێكى هه‌رێمى كوردستان دڵنیایى ده‌داته‌ هاوڵاتیان


له‌ دیوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنه‌كان بۆ رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ ئه‌نجامدرا، وه‌زیرى ته‌ندروستیش رایگه‌یاند “تائێستا هیچ حاڵه‌تێكى ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌ هه‌رێم بوونی نیه‌”.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 28 ى 1 ى 2018 “رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید” وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبووك ئه‌و سێ وێنه‌یه‌ى خواره‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ “كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت بۆ خۆ ئاماده‌كردن و گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێ و شوێنێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌”.

وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تا ئێستا حاڵه‌تى نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بوونی نیه‌”.