دوای زیاتر لە دوو مانگ لە دەستگیركردنی بە فەرمانی محمد بن سەلمان جێنَشنی سعودیە لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەتسگیركردنی ئەندامانی خێزانی شاهانە، وەلید بن تەڵاڵ ملیاردێری نێو خێزانی شاهانە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەنجامدا و ڕایدەگەیەنێت ئەگەری ئازادكردنی نزیكە.
وەلید بن تەلاڵ كە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە لە ئۆتێلێكی نێو ڕیازی پایتەخت دەستبەسەرە دەڵێت: سورم لەسەر ئەوەی هیچ تاوانێكی گەندەڵی بەسەرمدا نەسەپێنرێت لەكاتی گفتوگۆكردنمدا لەگەڵ دەسەڵاتداران و گومانم نیە لەسەر ئەوەی سەرجەم كۆمپانیاكانم لە ژێر دەستی خۆمدا دەمێنێتەوە.
وتیشی: لەكاتی دەستگیركردنمدا مامەڵەی گونجاوم لەگەڵ كراوە .
هەروەك ڕۆیتەرز یەكەمین وینەی بن تەلاڵی بڵاوكردۆتەوە لە دوای دەستگیركردنی.