كۆنگره‌ی جیهانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غداد ئاشكرایكرد: زیاتر له‌ 400 كۆمپانیای جیھانی به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكرده‌وه‌ی عیراقدا ده‌كه‌ن.

دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غداد ڕایگه‌یاند: ئیداره‌ی واشنتۆن پشتگیری ته‌واوی كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق ده‌كات كه‌ بڕیاروایه‌ له‌ مانگی شوباتی داھاتوودا له‌ كوه‌یت به‌ڕێوه‌بچێت، وتیشی: بڕیاروایه‌ زیاتر له‌ 400 كۆمپانیای جیھانی، به‌شداری له‌ كۆنگره‌كه‌دا بكه‌ن.

پێشتریش، سه‌لمان جومه‌یلی وه‌زیری پلاندانانی عیراق رایگه‌یاند: به‌غداد سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، كۆتایی ھاتووه‌.