بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ داوای‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و گرنگیدان به‌كه‌رتی‌ تایبه‌ت له‌ عێراق ده‌كات


بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌دان هه‌زار موچه‌خۆری‌ زیاده‌ له‌ عێراقدا هه‌یه‌ ‌و بوه‌ته‌ بارگرانی‌ له‌سه‌ر حكومه‌ت، داواش له‌ به‌غدا ده‌كات گرنگیی‌ به‌كه‌رتی‌ تایبه‌ت بدات.

یارا سالم نوێنه‌ری‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ عێراق، له‌ راپۆرتێكدا بۆ حكومه‌تی‌ به‌غدا، نیگه‌رانیی‌ بانكه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌ سه‌باره‌ت به‌زۆریی‌ ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌ر ‌و موچه‌خۆرانی‌ كه‌رتی‌ گشتی‌.

بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ داوه‌، بونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ فه‌رمانبه‌ر له‌ داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌تدا، بارگرانییه‌كی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر بودجه‌ ‌و سامانی‌ گشتی‌ دروستكردوه‌.

داواشی‌ له‌ عێراق كردوه‌، ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌ر ‌و موچه‌خۆرانی‌ كه‌رتی‌ گشتی‌ كه‌مبكاته‌وه‌ ‌و له‌ به‌رامبه‌ردا گرنگیی‌ زیاتر به‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت بدات.

نوێنه‌ری‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌، گرنگیدان به‌ كۆمپانیاكانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت ‌و دروستكردنی‌ هاوبه‌شی‌ له‌ نێوان هه‌ردو كه‌رته‌كه‌دا، ده‌بێته‌ هۆی‌ بوژانه‌وه‌ی‌ عێراق ‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خه‌رجییه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت.