گه‌وره كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتای ژاپۆنی، به‌نیازه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئۆتۆمبێلی جۆراجۆر له‌بازاڕه‌كانی جیهان بكشێنێته‌وه.
كۆمپانیای تۆیۆتا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه به‌هۆی بوونی هه‌ڵه‌ی تهكنیكیو هونه‌ری كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كاریگه‌ری بخاته سه‌ر سه‌لامه‌تی گشتی هاووڵاتیان، بڕیاردراوه 725 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی كڕۆلاو كڕۆلا ماترێكس كه‌ساڵانی 2003 و 2006 دروستكراون له‌بازاڕه‌كانی جیهان بكشێنرێنه‌وه.
تۆیۆتا ئه‌وه‌شی گوتووه” جۆره‌كانی كڕۆڵایه كێشه‌ی له‌سیسته‌می ئایرباگ (كیسه‌ی هه‌وای سه‌لامه‌تی)و چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی دیكه‌ی هه‌یه”.
روونیشیكرده‌وه له‌و كشانهوهیهشدا 270 هه‌زار ئۆتۆمبیلی جۆری ” لێكسز ئای ئێس”ش به‌هه‌مان شێوه‌ی جۆره‌كانی پێشووتر له‌بازاڕه‌كان ده‌كێشرێنه‌وه.
لیكسزهكانی كۆمپانیای تۆیۆتا ساڵانی 2006 و 2012 دروستكراون‌و له‌باره‌ی كێشه‌كانی ده‌ڵێن” هه‌ڵه‌یه‌ك لهقایشهكانی جامه‌كانی پێشه‌وه‌ی هه‌یه‌و كه‌ده‌بێته هۆی نه‌بینی خه‌ڵك له‌ناو ئۆتۆمبیلهكهوهو مه‌ترسی روودانی كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه”.