كارگەیەکی بەرھەم ھێمانی ماست لەچواڕقوڕنە ڕۆژانە زیاتر لە چوار تۆن شیر کۆدەکاتەوە

لەئێستادا کارگەیەکی بەرھەم ھێنانی ماست لەچوارقوڕنە دەست بەکار دەکات و ڕۆژانە ٤ تۆن بەرھەمی شیری جوتیاران کۆدەکاتەوە و لێیان دەکڕێتەوە .

ھەنگاو ڕەسوڵ وەک خاوەنی کارگەی شوێن کاری بتوێن بۆ ماستی خۆماڵی بۆ شیرەمەنی ڕایگەیاند” وەک گەنجێک ھەستاوم بە دانانی کارگەیەکی بچوک بۆڤەرھەم ھێنانی ماستی خۆماڵی کە بەشێوەیەکی تەندروست و %١٠٠ سروشتی بە بێ تێکردنی ھیچ مادەیەکی ترو بەکار ھێنانی شیری وشک”.

وتیشی” لەناو کوردستاندا بەرھەمی شیری ئاژەڵ زۆرە ئێمە لە ئێستادا لە ناوچەی چوارقوڕنە کارگەکەمان داناوە چونکە شیرێکی زۆر ھەیە خاوەن ئاژەڵەکان لەماڵەوە ماست بەرھەم دەھێنن و ھەندێکجار فریا ناکەون بەڵام ئێمە شیرەکەیان لێ دەکڕینەوە و بەشێوەیەکی تەندروست و لەژێر چاودێری تەندروستیدا بەرھەمی دەھێنین”.

خاوەنی ئەو پرۆژەیە ئاماژەی بەوەشدا ناوچەی بتوێن سەرچاوەی بەرھەم ھێنانی شیری ئاژەڵن و شیرێکی زۆرھەیە و بەپێی وەرزەکانیش شیرەکان دەگۆڕێن.

لەئێستادا لەناو بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا جۆرھا ماستی ووڵاتانی دراوسێ ھەیە ھاوڵاتیانیش لەبەر ھەرزانی نرخەکانیان ئەو بەرھەمانە بەکار دەھێنن وە بەرھەمگ نەناوخۆیش نەیتوانیوە بازاڕ پڕبکاتەوە و کێبڕکێی ئەو بەرھەمە دەرەکیانە بکەن.


ھەنگاو ئەوەش ڕادەگەیەنێت” ئێمە بۆ ماوەی مانگێک لەناوچەی بتوێن لەسەرجەم ناوچەکانی گەڕاوین بۆ ئەوەی بزانین چەند شیر دەتوانین بەدەست بھێنین لەو ماوەیەشدا بۆمان دەرکەوت کە ڕۆژانە بەتێکڕا لەناوچەکاندا دەتوانین ٤ تۆن شیر کۆبکەینەوە لەو ماڵانەی کە ئاژەڵیان ھەیە وەئەمەش بۆ ئیشەکەی ئێمە گونجاوە”.

دەشڵێت” لەسەراتاوە ئێمە ڕۆژانە موشتەری ٢٥٠ کیلۆ ماستمان ھەیە ھەرکەسێک دەیخوات دوبارە داوای دەکاتەوە وە بەکارھێنەری ماستەکەمان زۆرە بەشێوەیەکی تەندروست بەرھەمگ دەھێنین وە لەناو سەتڵی سپیدا ماستەکە دەخەینە بازاڕەوە كە ناوی كارگەکامانی لەسەرە و کاتی دەرچون و بەسەرچونیشی لەسەر دەنوسین”.

بەرھەم ھێنانی ماست لەپرۆژەیەکی بچوکدا دەبێتە زیادبونی بەرھەمی ناوخۆی و ھەوڵدانی ئاژەڵداران بۆ بەرھەم ھێمانی زیاتری شیر لەبەر دڵنیابونیان لەھەبونی کڕیار لەبازاڕدا.

خاوەنی کارگەی شوێن کاری بتوێن بۆ ماستی خۆماڵی بۆ شیرەمەنی جەخت دەکاتەوە،لەسەرەتای کارکردنیانەوە بەڕێژەیەکی کەم دەستپێدەکەن گەرھاتو خواست لەسەر بەرھەمەکەیان زیادیکرد ئەوە کاریان فراوانتر دەکەن و ھەوڵی زیاتر دەدەن بۆ گەورەبونی کارەکانیان و داوای ھاوکارف لە حکومەت دەکەن.

لەکوردستاندا ئاژەڵداری لەزۆرێک لە ناوچەکان بەفراوانی بەدیدەکرێت بەڵام بەھۆی نەبونی کارگەی گەورە و کۆکردنەوەی شیری ئاژەڵەکان تائێستا نەزاندراوە ڕۆژانە چەند شیر ھەیە لە کوردستاندا.