به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی بوونی پاره له‌بانكه‌كان و به‌رده‌وامیدان به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، دڵنیایی ده‌دات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه‌و موچه‌ش به‌پێی خشته‌كه دابه‌شده‌كرێت.
بڕیاربوو ڕۆژی 25ی 1ی 2018 موچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام واده‌كه‌ی بۆ یه‌كشه‌ممه دواخرا، ئه‌وه‌ش ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا كه سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی خشته‌كه، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شناكرێت و دواده‌كه‌وێت.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، حه‌سه‌ن ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانی، به SNNی ڕاگه‌یاند: هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نه‌بوونی پاره نییه له‌بانكه‌كان، ناردنی لیستی موچه‌ش له‌فه‌رمانگه‌كانه‌وه بۆ گه‌نجینه له‌وێشه‌وه بۆ بانكه‌كان كاتی ده‌وێت، ئه‌و كاره ڕۆتیناتانه نابنه هۆكارێك كه موچه دابه‌ش نه‌كرێت.
وتیشی:”دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه نابێته هۆكارێك تا گرفت دروستبكات، ئه‌گه‌ر پاره نه‌بێت حكومه‌ت چۆن خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه بڵاوده‌كاته‌وه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دڵنیاییشیدا له‌وه‌ی، به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌گوێره ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم كه ڕۆژی 24ی ئه‌م مانگه بڵاویكرده‌وه، رۆژی شه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌ش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ده‌زگای كاروباری مین و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش موچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا، سامانه سروشتیه‌كان، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، پلاندانان دابه‌شده‌كرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نداوه، ڕۆژی چوارشه‌ممه موچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌وقاف، كشتوكاڵ، كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، پاراستن و چاككردنی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی دابه‌شده‌كرێت، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 1ی2ی 2018ش موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با، ئاوه‌دانكردنه‌وه، پیشه‌سازی و بازرگانی دابه‌شده‌كرێت.