ئه‌ڵمانیا فڕۆشتنی تانكی به‌توركیا راگرت

دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هێزه‌كانی سه‌وزو چه‌پی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌ڵمانیا دژ به‌توركیا له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌ڵمانی دژ به‌ خه‌ڵكی عه‌فرین، فڕۆشتنی تانك و زرێپۆش به‌توركیا راگیرا.

ئه‌نجێلا مێركل راوێژكاری باڵای ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاندوه‌:” ئه‌ڵمانیا فرۆشتنی تانك و زرێپۆشی به‌توركیا راگرتووه‌”.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:” نیگه‌رانین له‌دۆخی باكوری سوریاو به‌ئامانجكردنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی”.

پێشتر راوێژكارانی سیاسی و سه‌ربازی جه‌ختیان له‌وه‌كردبووه‌وه‌، له‌ساڵی 2017 ئه‌ڵمانیا 50% فرۆشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌توركیا كه‌مكردوه‌ته‌وه‌.