قوباد تاڵەبانی”هەرێمی كوردستان بەقۆناغێكی هەستیاردا تێپەردەبێت”.

ئەمڕۆ 25-1-2018 لە میانی بەشداریكردنی لەیەكێك لە پانێڵەكانی كۆربەندی ئابوری جیهانی داڤۆس ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هەرێمی‌ كوردستان بەقۆناغێكی‌ هەستیاردا تێپەڕدەبێت.

هەر لە پانێڵەكەدا قوباد تاڵەبانی پەیامێكی ئاڕاستەی كۆڕبەندی جیهانی داڤۆس كرد و رایگەیاند: پێویستە كۆڕبەندی داڤۆس گرنگی زیاتر بە دۆخی ئێستای عیراق بدات.

وتیشی‌: هەرێمی كوردستان لەئێستادا بەقۆناغێكی‌ هەستیاردا تێپەڕدەبێت و جگەلەوەش پێشكەوتنی‌ تەنكۆلۆژیا گرنگە بۆ ئەنجامدانی‌ چاكسازیی لەهەر وڵاتێكداو ئێمەش وەك حكومەتی‌ هەرێم لەئەجێندای‌ كارەكاندا گرنگی‌ پێدەدەین.