تیندای بیتی وه‌زیری دارایی زیمبابۆی به رۆژنامه‌ی (ده‌یلی تیلیگراف)ی راگه‌یاند، هه‌فته‌ی پێشوو حكوومه‌ت موچه‌ی هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی داوه،به‌ڵام ئێستا له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تدا ته‌نها دووسه‌د و حه‌ڤده دۆلار ماوه.
بیتی به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاندوه كه باری دارایی رۆژنامه‌نوسان له حكومه‌ت باشتره، چونكه ژماره حسابی ئه‌وان له هی حكومه‌ت زیاتر پاره‌ی تێدایه.
ئیفلاسی حكومه‌تی زیمبابۆی له ئه‌نجامی ئه‌و گه‌مارۆ ئابووری و سیاسییه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی جیهانی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 ساڵه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه خراوه‌ته سه‌ری.
مۆگابی سه‌رۆكی زیمبابۆی كه نزیكه‌ی 10 ساڵه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كات و سیاسه‌تی جیاوازی چینایه‌تی په‌یڕه و ده‌كات و تائێستا نزیكه‌ی چوار هه‌زار جوتیاری سپی پێستی له زه‌وی و زاره‌كانیان ده‌ركردوه و ره‌ش پێستی خستۆته شوێنه‌كانیان. له ساڵی 2008دا هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته هه‌موو پێوانه‌كانی تێكشاند و گه‌یشته دووسهدوسی ملیۆن له سه‌دا. پاره‌ی ئه‌و وڵاته‌ش نرخی له كاغه‌زی ئاسایی كه‌متر بوو، بۆیه هاووڵاتییان په‌نایان برده به‌ر مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار.