لە سنوری پارێزگای سلێمانی تا ئێستا هیچ جۆرە نەخۆشیەكی مەترسیدار لە نێو كێڵگەكانی پەلەوەر تۆمار نەكراوە و ئەو گۆشتەی كە دەگاتە دەستی هاوڵاتیان هیچ گرفتێكی تەندروستی نیە .
لەڕاگەیەنراوێكی قایمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە”ئەمڕۆ پێنج شەممە 25.1.2018, بەمەبەستی رێگری كردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی و خستنە بازاڕی بەرهەمێكی تەندروست لە كێڵگەكانی پەرلەوەر ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی كشتوكاڵی سلێمانی و ئاسایشی ئابوری و چاودێری بازرگانی و لیژنەی پەرلەوەری سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی كۆبوەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمی كێڵگەكانی پەرلەوەر كرا لە سنوری پارێزگای سلێمانی”
ئەوەش هاتووە” پاش خستنەڕووی ئەو بەدواداچونانەی كە بۆ بەرهەمی پەلەوەر لە كێڵگە ناوخۆییەكاندا كراوە دەركەوت هیچ جۆرە نەخۆشیەكی مەترسیدار لە كێڵگەكانی پەرلەوەر لە سنوری پارێزگای سلێمانی نیەو ئەو گۆشتەی كە دەگاتە دەستی هاوڵاتیان لە رووی تەندروستیەوە گوناجاوە و هیچ گرفتێكی تێدا نیە . قائمقامی سلێمانی بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر لیژنە تایبەت مەندەكانی راسپارد چاودێری ووردی هەموو كێڵگەكانی پەرلەوەر بكەن و لە هەر شوێنێك كەموكوتی هەبووچارەسەر بكرێت ,”
هەرلە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە”لەلایەكی ترەوە بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمی خۆماڵی پەلەوەر و خستنە بازاڕی گۆشتێكی تەندروست لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام چاودێری وردی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەن , سەرۆكی لیژنەی پەلەوەر لە لیژنە هاوبەشەكان رایدەگەیەنێت هەموو كێڵگەكانی پەرلەوەر لە ژێر چاودێری دامەزراوەكانی حكومەتدان و ئەو مریشكەی لە بازاڕ دەفرۆشرێت هیچ گرفتێكی تەندروستی نیە ولیژنەی پەلەوەری سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رۆژانە لە رێگەی سەردان و بەدواداچونەكانیانەوە چاودێری وردی كێڵگەكانی پەلەوەر دەكەن “
مۆفەق زاهر ،سەرۆكی لیژنەی پەلەوەر لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە” رۆژانە سەردانی كیڵگە پەلەوەرییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەین بۆئەوەی لەرووی تەندروستیەوە دڵنیا بین لە بەرهەمی ئەو مریشكانەی كە لەو كێڵگانە بەرهەم دەهێنرێت. “
سەرۆكی لیژنەی پەلەوەر لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی وتووە” لە سەرەتای پرۆسەكەوە تا كۆتایی تا ئەو كاتەی مریشك لە كێڵگەكانەوە دەخرێتە بازاڕ چاودێری تەواوی پڕۆسەكە دەكەن لەبەر ئەوەی مریشك خواردنێكی سەرەكی هاوڵاتیانە و پێویستە چاودێری وردی بەرهەم هێنانی بكرێت. سەرۆكی لیژنەكە دەڵێت چاودێری كردنی جۆری ئەو خواردن و پرۆتینانەی كە لە كێڵگەكاندا دەدرێت بە مریشك هەنگاوی یەكەمە بۆ ئەوەی گۆشتێكی تەندروست بگاتە دەستی هاوڵاتیان , ئەوەش دەخاتەڕوو: لە سەر ئەو بنەمایە چاودێری وردی ئەو خواردن و پرۆتینانە ئەكەین كەبە كاردێن لە كێڵگەكاندا و رێنمایی پێویستیش دەدەین بە خاوەنی كێڵگەكان .”
مۆفەق زاهر سەرۆكی لیژنەی پەلەوەر لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند “هیچ جۆرە نەخۆشیەك لە كێڵگەكانی پەرلەوەر لە سنوری پارێزگای سلێمانی نیەو ئەو گۆشتەی كە دەگاتە دەستی هاوڵاتیان لە رووی تەندروستیەوە گوناجاوە و هیچ گرفتێكی نیە .