بەپێی دوو راگەیەندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق كە لەبارەی كۆبوونەوەكەی حەیدەر عەبادی و وەفدی هەرێم بڵاویانكردۆتەوە، دواجار هەولێر قایل دەبێت بەوەی نەوت لەرێی حكومەتی بەغداوە نەوت هەناردە بكات.
له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆسدا، وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا كۆبۆوە و بەپێی راگەیەندراوێكی سایتی حكومەتی هەرێم، لە كۆبوونەوەكەدا باس له پرسی نه‌وت و كێشه‌كانی كراوە و “بڕیار درا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی هه‌نارده‌كردنی ئه‌و نه‌وته ئه‌نجام بده‌ن كه ماوه‌یه‌كه هه‌نارده‌كردنی ڕاگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مباره‌وه بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك”.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بڵاویكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا جەختكراوەتەوە لەوەی دەبێت نەوتی هەرێمی كوردستان رادەستی دەسەڵاتی فیدراڵی بكرێت و تەنها لەرێی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەبكرێت.
بەوپێیەش دواجار حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە ژێرباری ئەوەی نەوت لەڕێی بەغداوە هەناردە بكات.