عیراق بە بەهای 843 ملیۆن دۆلار مریشكی لەئێرانەوە هاوردەكردووە


وەزارەتی كشتوكاڵی ئێران ئاشكرایكردووە: لەماوەی 8 مانگی رابردوودا بە بەهای 843 ملیۆن دۆلار مریشك بۆ عیراق هەناردەكراوە.

جیهاد حەسەن روكنی جێگری وەزیری كشتوكاڵی ئێران رایگەیاند: لەماوەی 8 مانگی رابردوودا 750 هەزار تۆن مریشك بە بەهای 743 ملیۆن دۆلار بۆ عیراق هەناردەكراوە.

وتیشی: هەر لەو ماوەیەدا 750 هەزار تۆن بەرهەمی شیرەمەنی وڵاتەكەی بۆ عیراق هەناردەكراوەو بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردووش بەرێژەی لەسەدا 30 زیادیكردووە.

جێگری وەزیری كشتوكاڵی ئێران ئاماژەی بەوەشكردوە: لەماوەی رابردوودا حكومەتی عیراق چەند كۆت‌و بەندێكی لەسەر هاوردەكرنی بەرهەمی شیرمەنی وڵاتان داناوەو تائێستاش بەردەوامی هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لایەنی عیراقی گفتوگۆ كراوە تاوەكو چاو بەو بابەتەدا بخشێنێتەوە.