دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی كوردستان بەردەوامە‌

دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە‌و ئەمڕۆش 100 دۆلار بە 124 هەزار‌و 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا, ئەوە لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراودا بەهای دۆلاری ئەمریكی بۆ 124 هەزار‌و 600 دینار دابەزی بوو. 

هۆكاری دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریكی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە بانكی ناوەندی عیراق بڕێكی زۆر دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە‌و بەو هۆیەشەوە بەهاكەی بۆ ئاستێك دابەزیووە، كە ماوەیەكی زۆرە بەو نرخە مامەڵەی پێوە نەكراوە.

هاوكات جگە لە دۆلاری ئەمریكی، بەهای هەریەك لە لیرەی توركی‌و تمەنی ئێرانیش لە بەرامبەر دیناری عیراقی دابەزیوون.