شهممهی رابردوو، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا، سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بووەوە، پەرلەمانتاری کورد لە عێراق رایگهیاند: له كۆبوونهوهكهدا شانی ههرێم چهند مەرجێكی داوته بهغدا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
له دیمانهیهكدا لهگهڵ (ئەلعەرەبی جەدید)، ئەشواق جاف ئەندامی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق رایگهیاند: لە دوا کۆبوونەوەیاندا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتوون لەسەر رێگرتن لە پەرەسەندنی کێشەکان و کارکردن بۆ ھێورکردەوەی بارودۆخەکە.
ئهو پهرلهمانتاره كورده وتیشی: شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نۆ مەرجی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی عێراق داوەتە حەیدەر عەبادی، کە گرنگترینیان بریتین لە: دەستکاری نەکردنی بەشەبودجەی کوردستان، ناردنی مووچەی فەرمانبەران و کردنەوەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانی کوردستان، ھەردوو حکوومەتیش نەرمییان نواندووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.