كاتی ناردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وته‌ندروستی ئاشكرا ده‌كرێت

دوای بڕیاری به‌غدا بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وته‌ندروستی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت: به‌غدا پابه‌نده‌ به‌ ناردنی موچه‌ و كاته‌كه‌ش دیاری ده‌كات.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند: حكومه‌تی به‌غدا پابه‌ند ده‌بێت به‌ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رددوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌ده‌ی هه‌رێم، كه‌سه‌ نزیكه‌كانی عه‌بادیش ئه‌وه‌یان بۆ دواپات كردومه‌ته‌وه‌.

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق وتیشی: له‌گه‌ڵ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی عه‌بادی قسه‌م كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ناردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندورستی، وتویانه‌ یا كۆتایی مانگی یه‌ك، یاخوود سه‌ره‌تای مانگی دوو مووچه‌كه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی حسابی بانكی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید بۆ مه‌ودا ده‌ڵێت: ئه‌و حسابه‌ بانكییه‌ی كراوه‌ته‌وه‌ راسته‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و بڕی 450 ملیار دیناری تێدایه‌، ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ زانیارییمان هه‌بێت.