دابەشكردنی نەوت لەسنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامە

دابەشكردنی نەوت لەسنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامەو بەهۆی كەمی ئەو رێژەیەی لەبەغداوە دەنێردرێت هێشتا مەڵبەندی 2 تەواو نەكراوە . 

لەو بارەیەوە محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت‌و كانزاكانی سلێمانی راگەیاند، دابەشكردنی نەوت بەردەوامەو ئێمە رۆژانە بڕی 4 تانكەرمان بەدەست دەگات ئەوەش پرۆسەی دابەشكردنەكەی زۆر خاو كردووە.

 وتیشی، تەنها مەڵبەندی 1 و 2 نزیكەی 47 هەزار ماڵن بۆیە ئەو رێژە نەوتە كە بڕی 4 تەنكەرە رۆژانە ئێمە كۆی دەكەینەوە هەتا دەبێت بە 52 تانكەرو دواتر دابەشی دەكەین، ئاماژەی بەوەشكرد، لەم هەفتەیەدا كە نەوت دابەشكرا مەڵبەندی 2 تەواو دەبێت و دابەشكردنی نەوت لەمەڵبەندی 3 دەست پێدەكات. 

محەمەد حەسیب ئەوەشیخستەروو، ئەوان جگە لەسلێمانی ئیدارەی گەرمیانیشیان لەسەرەو هەتا ئێستا 14 تەنكەریان ناردووە بۆ ئەو ناوچانەی لەسنووری ئیدارەی گەرمیاندان.