ئابوریناسێک: بەسەدان ملیۆن دۆلار لەرێگەی کڕینی دراوی ئەلکترۆنییەوە دەڕواتە دەرەوەی کوردستان

دکتۆر ئەبوبەکر پێنجوێنی، پسپۆڕ لەزانستی ئابووری ئیسلامی لەم گتوگۆیەدا لەگەڵ سایتی بازرگانی‌و پیشەسازی دەڵێت ”ئەو کەسانەی دراوە ئەلکترۆنیەکان دەکڕن لەکوردستان خەونی دەوڵەمەندبونیان هەیە، بەسەدان ملیۆن دۆلار لەرێگەی کرینی ئەم دراوە ئەلکترۆنیانەوە چۆتە دەرەوەی کوردستان”.

بازرگانی‌و پیشەسازی: لەکوردستان مامەڵەکردن بەدراوە ئەلکترۆنیەکان لەچ ئاستێکدایە؟
د.ئەبوبەکر: مامەڵەکردن بەدراوە ئەلکترۆنیەکان لەکوردستان لەئاسێکی مەترسیداردایە، لەبەرئەوەی تائێستا هیچ لێپرسینەوەیەک‌و چاودێریکردنێک  لەسەر حەواڵەکردنی پارە بۆ دەرەوەی کوردستان نیە کە بەسەدان ملیۆن دۆلار لەرێگەی کرینی ئەم دراوە ئەلکترۆنیانەوە چوەتە دەرەوەی کوردستان، بەمەش مەترسیەکی گەورەی لەسەر ئایندەی ئابوری هەرێمی کوردستان دروستکردوە.

بازرگانی‌و پیشەسازی: چ دەستەبەرو گرەنتییەک دەدرێتە ئەو کەسانەی دراوە ئەلکترۆنیەکان دەکڕن کە پارەکانیان نافەوتێت؟
د.ئەبوبەکر: کێشەی گەورەی ئەم دراوە ئەلکترۆنیانە ئەوەیە کە تائێستا هیچ گرەنتیەک نیە، ئێمە لەبەرئەمە هۆشیاری لەمەترسەیەکانی ئاڵوگۆڕکردن بەم دراوە ئەڵکترۆنیانە دەدەینە هاوڵاتیان.

بازرگانی‌و پیشەسازی: چ شتێک دراوە ئەلکترۆنیەکان لەدراوی ئاسایی جیادەکاتەوە؟ 
د.ئەبوبەکر: بەدرێژایی مێژوو هەر دراوێک کە دەرچوەو بۆتە دراوێکی باوەڕپێکراو لەناو خەڵکدا، ئەبێت دراوێک بێت بەپێی یاسا پشتڕاست کرابێتەوە، دەوڵەتێک یان چەند دەوڵەتێک بەرەسمی پشتیوانیان کردبێت‌و خاوەنداریەتی بکەن، بەڵام مەترسی گەورەی ئەم دراوە ئەلکترۆنیانە ئەوەیە هیچ کەس‌و وڵات‌و دەزگایەکی ئابوری جیهانی پشتیوانی ناکات، ئەمەش وای کردوە ئەو کەسانەی ئەو دراوانە دەکڕن مەترسی لەدەستدانی سەرمایەو دەستمایەکانی خۆیان ببنەوە چونکە کۆی پرۆسەکە تەڵەیەکە بۆ فێلکردن‌و گزیکاری تا ئیستا ساغ نەبۆتەوە ئەمە دراوە یان کاڵاو شتومەکە. 

بازرگانی‌و پیشەسازی: ئەو کەسانەی لەکوردستان دراوە ئەلکترۆنیەکان دەکڕن لەچ بازارێک شتی پێدەکڕن و بە چ شێوەیەک مامەڵەی پێوەدەکەن؟
د.ئەبوبەکر: بێگومان دراوە ئەلکترۆنیەکان نەبونەتە دراوی ڕەسمی‌و نەچونەتە بۆرسەکانەوە تا هاوڵاتیان بتوانن مامەڵەی پێوەبکەن‌و کاڵاو شتومەکی پێبکڕن لەچوارچێوەیەکی زۆر بەرتەسکدا نەبێت، تائێستا لەکوردستان‌و عێراق هیچ کۆمپانیاو بازارێک بوونی نیە مامۆڵە بەدراوە ئەلکترۆنیەکانەوە بکات، کاڵاو شتومەک بەم دراوانە بفرۆشێت، تەنانەت دراوی وەنکۆین بەهیچ شێوەیەک بازارگەری نیە لەئاستی جیهاندا.

بازرگانی‌و پیشەسازی: لەکوردستان بەچ شێوەیەک بانگەشە بۆ کڕینی دراوە ئەلکترۆنیەکان دەکرێت؟
د.ئەبوبەکر: ئەو کەسانەی دراوە ئەلکترۆنیەکان دەکڕن لەکوردستان خەونی دەوڵەمەندبونیان هەیە، بەراست و چەپدا چونەتە ژێر باڵی یەکتر لەڕێگەی کۆڕو سیمنارو پەیوەندی تاکە کەسی بانگەشە بۆ دراوە ئەلکترۆنیەکان دەکەن‌و هەوڵدەدەن کاریگەری لەسەر دەوروبەری خۆیان دروستبکەن کە ئەم دراوە ئەلکترۆنیانە رەسیدەکەی بەرز دەبێتەوەو دەبێتە پارەیەکی نەختینەیی، لەڕاستیدا بەخەونی دەوڵەمەندبوون هاوڵاتیان دەستخەرۆ دەکەن بۆ کڕینی دراوە ئەلکترۆنیەکان.

بازرگانی‌و پیشەسازی: ئاستی هۆشیار هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەم دراوە ئەلکترۆنیانە چۆنە؟ 
د.ئەبوبەکر: خاوەنی کۆمپانیای وەنکۆین ناڵێت ئێمە دراومان هەیە تا ئێستا دانانی بەوەدا نەناوە وەنکۆین دراوە، بەڵکو دەڵێت وەنکۆین پارچەیەکی فێرکاریەو ئامانجی ئەوەیە هاوڵاتیان فێری بازرگانی‌و تەسویق‌و بازارکردن بکات، پاکێجەکانی ئەم دراوە ئەلکترۆنیانە بەزمانی ئیگلیزیەو توانا زانستیەکەی ئەوەندە بەرزە خەڵکێک شارەزای ئابووریە لێی تێناگات چ بگات بەوەی ئافرەتی ماڵ‌و هاوڵاتی ئاسایی‌و کاسبکار، خەڵکانیک کە بەشداری کڕینی ئەم دراوانە دەکەن لەکوردستان تەنها خەونیان ئەوەیە لەرێگەی کڕینی ئەم دراوانەو بەرزبونەوەی پشکەکانیان ببن بەسەرمایەدار، هیچ هۆشیاریەکیان لەبارەیەوە نیە. 

بازرگانی‌و پیشەسازی: چەند جۆرە دراوی ئەلکترۆنی هەن‌و کامیان لە کوردستان بەکاردەهێنرێت؟
د.ئەبوبەکر: بەگشتی نزیکەی هەزار جۆر دراوی ئەلکترۆنی هەیە، بەڵام لەکوردستان خەڵک زیاتر هەواداری وەنکۆین و بیتکۆینەو مامەڵە بەم دوو دراوەوە دەکرێت.

بازرگانی‌و پیشەسازی: لەرووی شەریعەتی ئیسلامەوە تاچەند مامەڵەکردن بەم دراوە ئەلکترۆنیانەوە ڕێگەپێدراوە؟
د.ئەبوبەکر: لەروی شەرعەوە لەناو کەسانی پسۆڕ لەزانستی ئابووری ئیسلامی‌و ناوەندەکانی فەتواوە کۆدەنگی تەواو هەیە لەبارەی ئەم دراوە ئەلکترۆنیانەوە، لەدواین لیکۆڵینەوەشدا لەسەر ئەم بابەتە لەهەرێمی کوردستان بەناوی ”دراوی وەنکۆین” کە لەلایەن دکتۆر محمود زمناکۆی ئەنجامدراوە، سیانزە کەسایەتی ئایینی و پسپۆڕ لەزانستی ئابووری ئیسلامی‌و ناوەندەکانی فەتوا گەیشتوینەتە ئەوەی کە مامەڵەکردن بەم دراوە ئەلکترۆنیانەوە حەرام‌و مەترسیدارە، خەڵکمان ئاگادار کردۆتەوە کە دەست بردن بۆ ئەم کایەیە هەم حەرامەو هەم مەترسیدار، داواشمان کردوە ئەو هاوڵاتیانەی دراوە ئەلکترۆنیەکانیان کڕیوە بەزووترین کات بیفرۆشنەوە، ئەگەر زەرەریان کرد قەبوڵی بکەن‌و ئەگەر قازانجیشیان کرد دەستمایەکەی خۆیان هەڵبگرن‌و ئەوی تری ببەخشن بەسەر خەڵکی هەژارو کەمدەرامەتدا.

ئا: رێژەن