پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 23 ى 1 ى 2018 نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینارى عێراقى له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌زینێكى دیكه‌ى گه‌وره‌ى تۆماركرد.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له بازاڕى ئاڵوگۆڕكردنى دراوى شارى سلێمانییه‌وه بڵاوکراوەتەوە، له كاتژمێر 2:57 ى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه نرخى 100 دۆلار دابه‌زى بۆ 124 هه‌زار و 650 دینارى عێراقى.
ماوه‌ى دوو رۆژه نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینارى عێراقى له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رووى له دابه‌زین كردووه، له كاتێكدا پێشتر نرخى 100 دۆلار له سه‌رو 125 هه‌زار و 750 دینار بوو.