محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌ڵمانیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركل راوێژكاری ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گه‌شه و په‌ره‌پێدانی ئابووری میسر له ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا به رێژه‌ی سه‌دا پێنج پۆینت پێنج بۆ سه‌دا هه‌شت پۆینت حه‌وت گه‌شه به‌خۆوه ببینێت،
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ئیلاف، محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه كه پێشبینی 750 هه‌زار هه‌ل و ده‌رفه‌تی كاری نوێی بۆ میسرییه‌كانی كردووه و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌رلین چۆنییه‌تی هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رنج ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی رۆژئاوا بووه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه وڵاته‌كه‌ی و وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن.
جێگه‌ی باسه پێشتریش بانكی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی گه‌شه و په‌ره‌پێدانی ئابووری میسری به رێژه‌ی دوو پۆینت شه‌ش له‌سه‌د له ماوه‌ی ئه‌مساڵ و له ساڵی 2014 سه‌دا سێ پۆینت هه‌شت و له ساڵی 2015 سه‌دا چوار پۆینت حه‌وتی كردبوو.