له دوای بڕیاری سعودیه بۆ هاوكاریكردنی وڵاتانی به‌رهه‌مێنی نه‌وت بۆ دیاریكردنی بڕی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت له ساڵی 2018، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهوان به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد.
ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 22-1-2018، بڵاویكرده‌وه له دوای بڕیاری سعودیه بۆ هاوكاریكردنی زیاتری وڵاتانی به‌رهه‌مێنی نه‌وت بۆ دیاریكردنی بڕی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت له ساڵی 2018، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد، ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت له بازاڕه‌كانی جیهان 20 سه‌نت به‌رزبووه‌وه 68.81 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌مریكا 18 سه‌نت به‌رزبووه‌و گه‌یشته 63.55 دۆلار.