حکومەتی عێراق یەکلایی بووە مووچەی ئەم بەشەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەکات.
ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ” حكومەتی عێراق بەفەرمی فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە بە بەشێك لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق و بەفەرمی مووچەیان هاوتای بەغداد دەكرێت و حكومەتی عێراق دابینی دەكات”.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو، ڕەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی كارمەندی بەنداوەكانی هەرێم دەبڕی.
ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشکرای کرد، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەفەرمی ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و مووچەكەیشیان دەخرێتە سەر وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق.