كۆمپانیا غازی بەسرە ئاشكرای دەكات: بەهۆی ئەو پلانەی كە ساڵی رابردوو هەیان بووە توانیویانە زۆرترین رێژەی غاز لەمێژووی عیراقدا بەرهەم بهێنن.
بەپێی بەیاننامەیەكی كۆمپانیای غازی بەسرە، لەساڵی 2017دا توانیویانە توانای كاركردنی خۆیان بۆ حكومەتی عیراق بسەلمێننو قەبارەی بەرهەمهێنانی غاز بۆ زیاتر لە 900 پێ سێجا غاز لەرۆژێكدا بەرز بكەنەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستە كە لەمێژووی عیراقدا تۆماركراوە.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: كۆمپانیای بەسرە توانیویەتی ئەو بڕە غازەی بەرهەمی هێناوە بیگۆڕێت بۆ وزەی بەكاربردنو لەو رێگەیەشەوە كارەبا بۆ 8 ملیۆن ماڵی عیراق دابین بكەن.