كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كۆمپانیاكه‌یان ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی بۆ كڕینی په‌نجا فڕۆكه له جۆری بۆینگی ئه‌مریكی و گرێبه‌ستێكی دیكه‌شی بۆ كڕینی دوو فڕۆكه‌ی مه‌ودوا دوور له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئێربای ئه‌وروپی ئیمزا كردووه،
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی رادیۆ دیجله، له‌وباره‌یه‌وه سه‌عد خه‌فاجی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه كۆمپانیاكه‌یان گرێبه‌ستی بۆ كڕینی سی و پێنج فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی له جۆری بۆینگ 737 ئیمزا كردووه كه دوو فڕۆكه‌یان له مانگه‌كانی تهمموز و ئه‌یلول ده‌گه‌نه عێراق و ئه‌وانی دیكه‌ش دواتر ڕاده‌ستیان ده‌كرێت،
ناوبراو گوتیشی، گرێبه‌ستێكی دیكه‌یان بۆ كڕینی پازده فڕۆكه له جۆری بۆینگ دریم لاینز 787ی ئه‌مریكی ئیمزا كردووه، خه‌فاجی ئاشكراشیكرد كه عێراق فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ودا دووری له جۆری ئێربای پێگه‌یشتووه و له‌ماوه‌ی داهاتووشدا فڕۆكه‌یه‌كی دیكه له‌هه‌مان جۆر ڕاده‌ستی عێراق ده‌كرێت، پێشبینیشی كرد كه به‌م نزیكانه هێڵی ئاسمانی عێراق پێگه‌ی جیهانیی خۆی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه و ڕكابه‌ریی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئاسمانییه جیهانییه‌كاندا بكات.