له‌ناوه‌ڕاستى مانگى یه‌كى ساڵى 2018 بۆ ماوه‌ى 4 ڕۆژ له یه‌كێتى ئه‌ندازیارانى كوردستان/ لقى سلێمانى
خولـى ڕاهێنـانى : (ناوه‌نده سیستمى گازه پزیشكییه‌كان) ئه‌نجامدرا بۆ 22 ئه‌ندازیارى كاره‌با و میكانیك
( بۆ ئه‌ندازیارانى نه‌خۆشخانه‌كان وكه‌رتى تایبه‌ت و بێكار )
له لایه‌ن ئه‌ندازیارى راوێژكار/ كاره‌با مه‌ریوان قه‌فتان
به هاوبه‌شیى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى Infinity Technology..
ئامانجى خوله‌كه :
• پێناساندن و فێركردنى جۆر و ئیشه‌كانى گازه پزیشكییه‌كان
• پێناساندن و فێركردنى ستاندارده جیهانییه‌كانى سیستمه‌كه و به‌شه‌كانى
• سووده‌كانى ناوه‌نده سیستمى گازه پزیشكییه‌كان
• مه‌رجه‌كانى ناوه‌نده سیستمى گازه پزیشكییه‌كان
• پێناساندن و فێركردنى پێكهاته و به‌شه‌كانى سیستمه‌كه
• ئه‌و شوێنانه‌ى پێویستى به‌م سیستمه هه‌یه
• پیشاندانى زۆربه‌ى پارچه گرنگه‌كانى سیستمه‌كه (له‌لایه‌ن كۆمپانیاى Infinity Tech. دابینكرابوو)
• سه‌ردانى نه‌خۆشخانه بۆ بینین و چۆنیه‌تى ئیشپێكردنى سیستمه‌كه
ناوه‌نده سیستمى گازه پزیشكییه‌كان:
بریتییه له ناوه‌نده سیستمێك بۆ (دابینكردن و دابه‌شكردن و به‌كارهێنان)ى گازه پزیشكییه‌كان (وه‌ك: ئۆكسجین، نایترۆزئۆكساید، كاربۆن دایئۆكساید، هه‌واى پزیشكى، هه‌واى ئامێر، ڤاكیوم، وه جۆره‌ها گازى تر‌ى وه‌ك نایترۆجین و … به‌پێى جۆر و تایبه‌تمه‌ندى نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره پزیشكییه‌كان ….) بۆ هه‌ریه‌ك له به‌شه گرنگ و پێویسته‌كانى نه‌خۆشخانه وه‌ك:
• ژووره‌كانى نه‌شته‌رگه‌رى
• هۆڵى به‌ئاگاهاتن
• یه‌كه‌ى چاودێرى وورد
• یه‌كه‌ى چاودێرى دڵ
• به‌شى مناڵبوون
• به‌شى مناڵى نه‌به‌كامه‌كان
• قاوشه‌كان