بانکی ناوەندی حسابێکی بانکی بەناوی حکومەتی ھەرێمەوە کردەوە

لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عيراق، بانکی ناوەندی، حسابێکی بانکی بە ناوی حکومەتی ھەرێمەوە، بۆ مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی ھەرێم کردووەتەوە و تا ئێستا بڕی ٤٥٠ ملیار دینار رەوانەی ئەو حسابة کراوە. 

بەپێی نووسراوێک کە بەرواری ٣٠/١٢ی ٢٠١٧ی لەسەرە، وەزارەتی دارایی داوای لە بانکی ناوەندی کردووەتەوە کە حسابێکی تایبەت بەناوی حکومەتی ھەرێمەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠١٧ و ساڵانی دواتر بکاتەوە، کە تەنھا “حەیدەر عەبادی ” سەرۆک وەزیری عيراق کە وەزیری داراییشە بە وەکالەت  مافی جوڵاندنی ئەو حسابة بانکییەی ھەیە.

بانکی ناوەندیش بە نووسراوێک کە بەرواری ٤ی ئەم مانگەی لەسەرە وەڵامی وەزارەتی دارایی داوەتەوە و ئاگاداری کردونەتەوە لە کردنەوەی ئەو حسابة بانکییە بەناوی حکومەتی ھەرێمەوە، تا ئیستا وەزارەتی دارایی عيراق بری ٤٥٠ ملیار دیناری  رەوانەی ئەو حسابة بانکییەی حکومەتی ھەرێم کردووە.