قاسم محه‌مه‌د بڕیارده‌ری لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، كاره‌كانی لیژنه‌كه‌یان له ماوه‌ی ئه‌م خووله‌ی ئێستای په‌رله‌مان شكستی هێناوه یاخود جۆرێك سڕ كراوه. .
ئاژانسی دهنگوباسی ئیخباریه له‌سه‌ر زاری قاسم محه‌مه‌د بڕیارده‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی گواستۆته‌وه و بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كا تا ئێستا یاسایه‌كی گرنگی تایبه‌ت به كه‌رتی نه‌وت و وزه ده‌رنه‌چووه و بڕیاری لێ نه‌راوه،
بۆیه به بڕوای ئه‌و كاره‌كانی لیژنه‌كه‌یان له‌م خووله‌ی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه یاخود سڕ كراوه، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌یان له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو تا ئێستا نه‌یتوانیوه یاسایه‌كی گرنگی تایبه‌ت ئابووری وڵات به‌تایبه‌تی كه‌رتی نه‌وت و وزه ده‌ربكات، بۆیه شكستی هێناوه به‌هۆی ئه‌و رێگر و به‌ربه‌ستانه‌ی كه دێته رێی، قاسم تیشكیشی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگترین یاسا كه لیژنه‌كه‌یان گرنگی پێداوه و به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر كردۆته‌وه، بریتی بووه له یاسای نه‌وت و وزه و دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته‌كانی فیدڕاڵی نه‌وتی و یاسای دروستكردنی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی و یاسای سندووقی داهاته فیدڕاڵَییهكان و یاسای ده‌سته‌ی چاودێری داهاته‌كانی وڵاته.