راپۆرتێكی نێودەوڵەتی ئاماژە بەئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكات بەهۆی پێویستی هەردوولا بۆ یەكتری .
بەپێی راپۆرتێكی ئەنجومەنی ئەتڵەسی كە دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە توێژینەوە و لەساڵی 1961ەوە لە لەواشنتۆن دامەزراوە، باسی لەوە كردووە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لەهەرێمی كوردستان وادەكات پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاسایی بێتەوە چونكە حكومەتی ناوەند پێویستی بەگازی سروشتی و كارەبا دەبێت بەتایبەتیش بۆ ناوچە تازە ئازاد كراوەكان، لەبەرامبەریشدا گازی بەرهەمهاتوووی هەرێم پێویستی بەبازاڕ دەبێت و نزیكترین بازاڕیش ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمە .
هەروەها راپۆرتەكە دابەشبوونی جوگرافیایی نەوتی لەعیراق روونكردوەتەوە كە ئەوەش كێشەی بۆ ئیدارەكردنی سەرچاوەكان وكاریگەری نەرێنی لەسەر برەودان بەكەرتی نەوت و گاز دروستكردوە.