مەرزی شوشمێ داخرا


سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان شۆفێرانی مەرزی شوشمێ لەپارێزگای هەڵەبجە گردبونەوە ڕێگای مەرزەكەیان داخست.

ئەمڕۆ شەممە بەشێك لە شۆفێرانی مەرزی شوشمێ لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی جێبەجێنەكردنی داواكارییەكان گردبونەوە و رێگای مەرزەكەیان بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخست.

ئەو شۆفێرانانە داوا لە حكومەتی هەرێم لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن كارەكانی مەرزەكەیان بۆ رێك بخەن تاوەكو خەڵكی سنورەكە و دەرەوەی پێكەوە كاربكەن.