نرخی نان خواردنێکی ئێوارە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ چەندە؟

کۆمەڵگای مارالاگو لە فلۆریدا ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی یەنایەر ئاهەنگێک سازدەکات بەبۆنەی ١ ساڵەی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵام نرخی بلیتی بەشداریکردن لە ١٠٠ هەزار دۆلار بۆ دوو کەس، کەمتر نییە.

ئاژانسی بلومبێرگ ئاماژەی بەوەکردووە کە نرخی ئاماژەبۆکراو رێگا بە دوو کەس دەدات کە نانی ئێوارە بخۆن و وێنە بگرن کە یەکێک لە وێنەکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت.

راشیگەیاندووە ” نرخی ئەو کورسییەی کە راستەوخۆ دەکەوێت پشت کورسییەکەی دۆناڵد ترەمپەوە ٢٥٠ هەزار دۆلارە”.

لە مانگی نۆڤەمبەری رابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند کە ئاهەنگێک بەبۆنەی ١ ساڵەی بوون بە سەرۆکی ئەنجامدەدات بەڵام بەبۆنەی گەشتکردنی بۆ چەند وڵاتێکی ئاسیا، نەیتوانی ئەو کارە ئەنجامبدات.

رۆژنامەی The Hill  ئاماژەی بەوەکردووە کە دۆناڵد ترەمپ و میلانیای هاوسەری بۆ ماوەی ١ هەفتە لەو کۆمەڵگایە دەمێننەوە.