بڕیارە سبەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و شاندێكی یاوەری سەردانی ئێران بكەن و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا كۆببنەوە.
كۆنسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا، ڕایگەیاند: سبەی یەك شەممە 21-1-2018 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و شاندێكی یاوەری سەردانی تاران دەكەن و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كۆدەبێتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: بڕیارە لە كۆبونەوەكەدا پرسە سیاسی و ئابووری و ئەمنی و كولتوورییەكان تاوتوێ بكرێت.
جێگای ئاماژەبۆكردنە كۆنسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران لەدوای پرۆسەی ڕیفراندۆمەكەی هەرێم بە ئەرێنی دادەنێت.