لەم ساڵدا زۆرترین باران بارین لەسنوری سلێمانی باریوە

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماری رێژەی بارانبارینی 24كاتژمێری رابردووی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردوە و بەپێی ئامارەكەش لە 24كاتژمێری رابردودا زۆرترین باران بارین لە ناحیەی بامەڕنێ و مانگیش و قەزای پێنجوێن باریوە.

هەرلە ئامارەكەی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمدا هاتووە ” زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لەم ساڵدا لەناحیەی سەركەپكانی سەربەپارێزگای سلێمانی باریوە كە تا ئێستا 291ملیمەتر باریوەو دوای ئەویش لە قەزای مێرگەسور و قەزای پێنجوین بوە كە 282ملیمەتر لەدوو قەزایەدا باریوە.”