وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند ڕێنماییه‌كی نوێ بۆ به‌كرێگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ ده‌موده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆساڵی 2018دا بڵاوده‌كاته‌وه، هاوكات داواده‌كات فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه حكومیه‌كان كار به‌و ڕێنماییه نوێیانه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی چه‌ند نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم كه تێیاندا ئاماژه به‌وه‌كراوه، “له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی به‌كرێگرتنی ئۆتۆمبێلدا پێویسته ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی میلاكی هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ست و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله به‌كرێگیراوه‌كه‌و ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شی كه موڵكی فه‌رمانگه حكومیه‌كانن بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌وانه بكرێن”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و نوسراوانه‌دا مه‌رجی به‌كرێگرتنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه له‌سنوری پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان دیاریكراوه كه به‌مه‌رجی كه‌مكردنه‌وه‌ی نهێنی ده‌بێت.
هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم جه‌ختیكردۆته‌وه، ده‌كرێت به‌گوێره‌ی پێویست گۆڕانكاریی له‌و مه‌رجانه‌شدا بكرێت و كه‌متر له‌و نرخانه ئۆتۆمبێل بۆ فه‌رمانگه‌كان به‌كرێ بگیرێت به‌راورد به‌و نرخانه‌ی كه ساڵانی ڕابردوو گرێبه‌ستیان بۆكراوه.