وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بی پی به‌ریتانیدا واژۆ ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.
عه‌بدولجه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاركردنی كۆمپانیاكه رۆڵی زۆری ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.
لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری كۆمپانیای بی پی به‌ریتانی رونیكرده‌وه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد له‌سه‌ر خه‌تن بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆر و دۆخی ئه‌منییه‌وه، نه‌یانتوانیوه كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
عه‌بدولجه‌بار لعێبی – وه‌زیری نه‌وتی عێراق، وتی؛ وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌وڵی زۆری داوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌رله‌نوێ په‌ره‌پێدانه‌وه‌ی ئه‌م كێڵگه‌یه و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی، بۆیه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای زه‌به‌لاحی بی پی به‌ریتانی گه‌یشته رێكه‌وتنێك، له پێناو ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی ورد و زانستی، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كێڵگه‌كه، كه ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنان بۆ رێژه‌ی 700 بۆ 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا.
نوێنه‌ری كۆمپانیای بی پی به‌یتانی، وتی؛ ئێمه كه‌ركوك زۆر باش ده‌ناسین، له ده‌وروبه‌ری ساڵی 1938ه‌وه شاره‌زایی ته‌واومان هه‌یه له‌باره‌یه‌وه، شه‌ره‌فمه‌ند بووین كه ساڵی 2013 له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی باكور گه‌یشتینه ڕێكه‌وتن بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆر و نائارامییه‌كانه‌وه، نه‌مانتوانی له‌و كاته‌دا ده‌ست به‌كاره‌كانمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای سۆمۆ بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه و كاركردن له‌سه‌ر رێكه‌وتننامه‌كه.