نرخی‌ زێر لەبازارەكانی جیهان رووی لە بەرزبونەوەكرد


 بەهۆی ‌دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریكیەوە   سەرلەنوێ‌ نرخی‌ زێر لەبازارەكانی جیهاندا رووی لە بەرزبونەوەكردو بەرزترین بەهای خۆی لەماوەی (1) مانگی رابردوودا تۆماركرد.

لەو چوارچێوەیەشدا  نرخی هەر ئۆنسەیەك لە زێر لە مامەڵەخێراكانی بۆرسەی ئەمریكیداو بەراورد بە نرخەكەی لە رۆژی پێنج شەممەدا بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 4 بەرزبونەوەی تۆماركردو گەیشتە هەزارو (332) دۆلارو (50) سەنت كە ئەوەش بە بەرزترین نرخی تۆماركراوی ئەو كانزایە دادەنرێت  لەپاش مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردووەوە.

هەروەك  لەگەڵ زێردا نرخی بەشێكی تر لە كانزا گرانبەهاكانی تریش گۆرانكاریان بەسەردا هاتووەو لەو چوارچێوەیەشدا نرخی زیوو بەرێژەی سەدا سفرپۆینت (5)ی  نرخەكەی پێشووی بەرزبۆوەو فرۆشی یەك ئۆنسەی گەیشتۆتە (17) دۆلارو (1) سەنت ئەمەلە كاتێكدا نرخی هەر ئۆنسیەك لە پلاتینیش بەرێژەی لەسەدا سفر پۆینت 1 زیادیكردوەو  بە  هەزارو یەك دۆلارو 74 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.