پوختە
گۆڕانكارییه گه‌وره‌كانی جیهان، له‌سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام كار‌و پیشه‌ی نوێیان هێناوه‌ته ئاراوه، پێ به‌پێی ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ش له‌هه‌موو قۆناغ‌و سه‌رده‌مێكدا دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا رۆڵی سه‌ره‌كییان له‌پێگه‌یاندنی هێزی مرۆیی كارامه‌و شاره‌زادا بۆ پێویستییه‌كانی ژیانی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بازاڕی كار بینیوه، به‌ڵام له‌كوردستاندا زانكۆكان له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌و رۆڵه‌دا سست‌و لاوازن‌و له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری جیاواز ناتوانن ئه‌و هێزه مرۆییه كارامه‌یه په‌روه‌رده بكه‌ن كه بازاڕی كار‌و كه‌رتی تایبه‌ت ئێستا پێویستی پێیه‌تی.
پێشه‌كی
مێژووی زانكۆ وه‌ك ناوه‌ندی خوێندنی باڵا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی دوهه‌م‌و سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، دامه‌زراندنی زانكۆ له‌و رۆژگاره‌دا به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێویستییه ئایینییه‌كان‌و به‌درێژكراوه‌ی په‌رستگاو مزگه‌وت‌و كه‌نیسه‌كان داده‌نران، وه‌ك زانكۆكانی ئه‌زهه‌رو پۆلۆنیای كاسۆلیكی، كه وانه‌كانیان زیاتر په‌یوه‌ندی به‌لاهوت‌و شه‌ریعه‌و مه‌نتق‌و به‌لاغه‌و قانون‌و پزیشكییه‌وه بو.
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی پرۆتستانته‌وه ژماره‌ی زانكۆ ئه‌وروپییه‌كان رویان له‌زیادبوون كرد، كاتێك كاسۆلیك‌و پرۆتستانته‌كان سه‌رسه‌ختانه كه‌وتنه كێبڕكێ‌و له‌و پێناوه‌شدا بایه‌خێكی تایبه‌تییان دا به‌زانكۆو دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، ئه‌مه‌ش بوه هۆكاری بوژانه‌وه‌ی زانست‌و رۆڵی به‌رچاوی له‌رێنسانسی ئه‌وروپادا گێڕا، كه سه‌ره‌نجام شۆڕشی پیشه‌سازی‌و گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داریی لێكه‌وته‌وه.
شۆڕشی پیشه‌سازی ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه كه ته‌كنیك‌و ماشێن‌و بزوێنه‌ری هه‌ڵم جێگه به‌كاری ده‌ستی لێژ ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه شۆڕشی پیشه‌سازی‌و گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داریی‌و داهێنان‌و دۆزینه‌وه زانستییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی قوڵ‌و گه‌وره‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی شارنشینی‌و ژیانی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی. یه‌كێك له‌كاریگه‌رییه گه‌وره‌كانیشی له‌سه‌ر دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان‌و دامه‌زراندنی زانكۆی مۆدرێن‌و بایه‌خدان به‌زانست‌و داهێنان ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی “شۆڕشی پیشه‌سازی پشت به‌زانست‌و به‌رهه‌مهێنانی زانست‌و ركه‌به‌ریی ده‌به‌ستێت‌و چه‌ندین پیشه‌و كاری نوێ ده‌هێنێته ئاراوه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا سیسته‌می دابه‌شكردنی كار له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆڕیی په‌یڕه‌و ده‌كرێت”(1). ئالێره‌وه رۆژ به‌رۆژ زیاتر په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆ‌و بازاڕی كار، نێوان زانكۆ‌و گه‌رتی تایبه‌ت توتدوتۆڵ ده‌بێت، زانكۆكان له‌مه‌به‌دوا هه‌رچی زیاتر له‌به‌شه ئه‌ده‌بیه‌كان دورده‌كه‌ونه‌وه‌و به‌ره‌و به‌ش‌و بواره زانستی‌و ته‌كنیكییه‌كان وه‌رده‌چه‌رخێن، كه كاری سه‌ره‌كییان له‌داهێنان‌و نوێسازی‌و به‌رهه‌مهێنانی زانست‌دا كورت ده‌بێته‌وه‌و هێزی مرۆیی كارا‌و كارامه بۆ پێویستییه‌كانی بازاڕ ئاماده ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت كار ده‌گات به‌وه‌ی كه “له‌دوای جه‌نگی دوه‌می جیهانیه‌وه زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا به‌كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زانست”(2) ناوببه‌ن.
ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه له‌ئه‌رك‌و رۆڵی زانكۆ بڕوانین، پرسیارێك له‌مێشكی زۆربه‌ماندا ده‌ورژێت: زانكۆكانی كوردستان توانیویانه هێزی مرۆیی كارامه‌و به‌توانا بۆ بازاڕی كار دابین بكه‌ن؟
زانكۆكانی كوردستان‌و كه‌رتی تایبه‌ت..
دوو ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه
پرۆسه‌ی خوێندن‌و خوێنده‌واری، له‌به‌ر چه‌ندین فاكته‌ری جیاوازی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری، ره‌گوریشه‌یه‌كی قوڵ‌و درێژی نییه له‌كوردستاندا، تا ئێستاش رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری توانای نوسین‌و خوێندنه‌وه‌یان نیه. ئه‌گه‌ر میلله‌تانی پێشكه‌وتووی جیهان سه‌دان ساڵ بێت زانكۆیان دامه‌زراندبێت، ئه‌وا مێژووی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین زانكۆ له‌هه‌رێمی كوردستاندا كه زانكۆی سلێمانییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
ئه‌گه‌رچی له‌دوای راپه‌رینی 1991ه‌وه تا ئه‌مڕۆ، په‌تای دامه‌زراندنی زانكۆ‌و په‌یمانگا چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌ی كوردستانی گرته‌وه، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م زانكۆیانه له‌ڕووی زانستی‌و تاقیگه‌و كه‌ره‌سه‌ی هاوچه‌رخ‌و سه‌رده‌میانه‌وه پڕ له‌كه‌موكورتین‌و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆ نین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی پێویستی بازاڕی كاره‌وه له‌زۆربه‌یاندا به‌شه ئه‌ده‌بیه‌كان زاڵن به‌سه‌ر به‌شه زانستییه‌كاندا.
ئه‌رك‌و رۆڵی زانكۆكانی كوردستان تا ئێستاش درێژه به‌و رێچكه‌یه ده‌ده‌ن كه پێشتر ده‌وڵه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق بۆ خوێندنی باڵایان دیاری كرد بوو، كه ئه‌ویش دابینكردنی كارمه‌ند بوو بۆ كه‌رتی گشتی، هه‌روه‌ك چۆن ده‌وڵه‌ته‌كانی عێراق رۆڵی دابینكردنی كاریان بۆ ده‌رچوانی زانكۆ گرتبوه ئه‌ستۆ، سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌دوای راپه‌ڕینی 1991ه‌وه تا گه‌یشتن به‌قه‌یرانی دارایی ئه‌مدواییه‌ی كوردستان هه‌مان رێباز‌و رێچكه بووه. له‌كوردستاندا زانكۆكان كران به‌كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كارمه‌ند بۆ كه‌رتی گشتی‌و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خوێندكارانیش كه كێبڕكێیان بوه بۆ گه‌یشتن به‌خوێندنی باڵا، به‌و دیدو هیوایه‌وه درێژه‌یان به‌خوێندنی زانكۆ داوه كه بڕوانامه‌یه‌ك به‌ده‌ستبهێنن‌و سبه‌ینێ له‌سه‌ر كورسی‌و مێزو سلكی ئیداری حوكمیدا پێی دابمه‌زرێن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، تا ئێستاش كه‌رتێكی تایبه‌تی به‌هێز له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌دیناكرێت، كه به‌رده‌وام هه‌لی كاری بۆ هاوڵاتیان‌و ده‌رچوانی زانكۆ ره‌خساندبێت. هه‌رچه‌نده چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گه‌وره له‌هه‌رێمدا دامه‌زراون، به‌ڵام به‌راورد به‌ژماره‌ی ئه‌و ده‌رچوانه‌ی ساڵانه روو له‌بازاڕی كار ده‌كه‌ن توانای له‌خۆگرتنیان زۆر سنورداره. سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌و متمانه‌و دڵنیاییه به‌هاوڵاتیان نه‌به‌خشراوه كه كاركردنیان له‌كه‌رتی تایبه‌ت، موچه‌ی خانه‌نشینییان له‌دواڕۆژ‌و ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا بۆ مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌م گرفته‌ی كه زانكۆكان ناتوانن كادێر بۆ پێویستییه‌كانی بازاڕی كار ئاماده بكه‌ن‌و كه‌رتی تایبه‌تیش به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك گه‌شه‌ی نه‌كردوه كه هه‌لی كاری به‌رده‌وام بۆ ده‌رچوانی زانكۆ بڕه‌خسێنێت، جۆرێك له‌دابڕان‌و لێكترازانی له‌نێوان ئه‌م دووانه‌دا دروستكردوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌و له‌دۆڵێكدا بن.
گۆڕانكارییه‌كانی دونیای ئه‌مڕۆ وا ده‌خوازێ كه جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان زانكۆكان‌و كه‌رتی تایبه‌تی كوردستاندا دروست بكرێت، ژیانی ئابوری ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی گه‌ره‌كه كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی پێشتر له‌نێوان زانكۆكان‌و حكومه‌تدا هه‌بوو، بگوازرێته‌وه بۆ نێوان زانكۆكان‌و كه‌رتی تایبه‌ت. پێویسته زانكۆ ئاگادار بێت له‌وه‌ی كه كه‌رتی تایبه‌ت له‌بواری پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵ‌و گه‌شتیار‌و خزمه‌تگوزاریه‌كاندا پێویستی به‌كام هێزی مرۆییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده بكرێت، له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌تیش پێویسته كه زانیاری له‌گه‌ڵ زانكۆكان بگۆڕێته‌وه‌و داوای تۆژینه‌وه‌ی زانستی‌یان لێبكات، به‌و ئامانجه‌ی توانای زانستی زانكۆكان له‌لایه‌ك‌و كوالێتی به‌رهه‌مهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رز‌و زیاتر بكات.
تۆژینه‌وه‌ی لاواز.. پێوه‌ری ئاستی خوێندنی باڵا له‌كوردستان
له‌زۆربه‌ی زانكۆكانی كوردستان (چ وه‌ك خوێندكار‌و چ وه‌ك مامۆستایانی زانكۆ كه به‌تێكڕا ساڵانه هه‌ر یه‌كه‌یان توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بڵاوده‌كاته‌وه) تۆژینه‌وه‌ی ئاست به‌رز پێشكه‌ش نه‌كراوه، “تۆژینه‌وه‌كانی زانكۆ تا ئێستا ڕۆڵیان نه‌بینیوه له‌پێشخستنی ئابوری‌و بازاڕ‌و له‌ڕه‌خساندنی هه‌لی كاردا‌و نه‌شبونه‌ته هۆكاری دروستكردنی رایه‌ڵی په‌یوه‌ندی له‌نێوان زانكۆكان‌و كه‌رتی تایبه‌تدا”(3) له‌كاتێكدا كه توێژینه‌وه یه‌كێكه له‌پێوه‌ره‌كانی ئاستی پێشكه‌وتنی سیستمی خوێندنی باڵا‌و له‌م رێیه‌وه ئاستی پێشكه‌وتن‌و دواكه‌وتنی زانكۆكان دیاری ده‌كرێن، به‌ڵام له‌كوردستاندا هیچ بایه‌خ‌و گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی پێ‌نادرێت. لاوازی تۆژینه‌وه‌كان هۆكارێكن كه تا ئه‌مڕۆ كوردستان له‌به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌و عه‌قڵی زانستیدا هه‌ژارو بێتوانان، نه‌ك هه‌ر له‌بواره زانستییه‌كانی وه‌ك فیزیا‌و كیمیا‌و پزیشكی‌و ئه‌ندازیاریدا، به‌ڵكو ئه‌م هه‌ژارییه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵناسی‌و ئابوری‌و ده‌رونناسی‌و زانسته مرۆییه‌كانیش. به‌مه‌رجێك تۆژینه‌وه‌ی زانستی له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا مه‌رجی بنه‌ڕه‌تییه بۆ مانه‌وه‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌كان‌و دیاریكردنی ئاستی په‌روه‌رده‌و خوێنده‌وارییان، هه‌ر ئه‌م تۆژینه‌وانه‌شن كه زۆرێك له‌واقیعی ژیانیان گۆڕیوه‌و په‌ره‌پێداوه.
ساڵانه زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان‌و ناوچه‌كه بودجه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م تۆژینه‌وه زانستیانه ته‌رخان ده‌كه‌ن. تۆژینه‌وه‌كان باشترین ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌بونی نه‌وت چیتر پێوه‌ر نییه بۆ دیاریكردنی مه‌ودای پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌كان‌و خۆشبه‌ختییان، چیتر سامانی سروشتی ژێرزه‌وی‌و ده‌رهێنانیان پێوه‌ری بنه‌ڕه‌تی نین بۆ هه‌ژاریی‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیی وڵاتان، به‌ڵكو پێوه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و داهێنانه‌ن كه له‌عه‌قڵه‌كانه‌وه ده‌رده‌هێنرێن‌و ده‌كرێنه واقعێكی به‌رده‌ست.
هۆكاری لاوازی تۆژینه‌وه‌كان زۆرن، به‌ڵام هۆكارێكی گرنگ په‌یوه‌ندی به‌غیابی زه‌مینه‌و سه‌رچاوه‌ی نوێ‌و پێویسته‌وه‌یه بۆ ئه‌نجامدانیان، بۆ نمونه “كۆی كتێبی چاپكراوی كوردی له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌دانراوو وه‌رگێڕدراوه‌وه ناكاته 10 هه‌زار كتێب، كه ئه‌م ژماره‌یه یه‌كسانه به‌ژماره‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵێكدا وڵاتێكی وه‌ك ئیسپانیا وه‌ریانده‌گێڕێت‌و چاپیان ده‌كات”(4).
لاوازیی‌و كه‌میی تۆژینه‌وه‌ی زانستی، نه‌ك هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆكانی كوردستان له‌ڕیزبه‌ندی زانكۆ جیهانیه‌كاندا له‌دوای دواوه پۆلێن بكرێن، به‌ڵكو به‌ده‌گمه‌نیش مامۆستایه‌كی زانكۆكانی هه‌رێم شك نابه‌ین كه له‌گۆڤارو وه‌رزنامه نێوده‌وڵه‌تییه ناوداره‌كاندا تۆژینه‌وه‌ی چاپ‌و بڵاوكرابێته‌وه یان خه‌ڵاتێكی به‌ناوبانگ‌و شیاوی به‌هۆی داهێنانیه‌وه له‌بوارێكی دیاریكراودا پێبه‌خشرابێت!
سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌پێی راپرسی‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی كه له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانیه‌وه له‌نێو خوێندكارانی سكوڵی ئابوری‌و كارگێڕی ئه‌نجامدراوه، “زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و خوێندكارانه‌ی ساڵانه توێژینه‌وه ده‌كه‌ن جگه له‌كوردی زمانێكی تری وه‌ك ئینگلیزی یان عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و توركی نازانن، به‌ڵام تۆژینه‌وه‌كه‌یان به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی كه خۆیان نه‌یانكردوه یان له‌ئینته‌رنێته‌وه وه‌ریانگرتوه یان به‌پاره كڕیویانه”(5).
ئه‌گه‌ر تۆژینه‌وه‌كان به‌م ئه‌ندازه‌یه ده‌ستكورت‌و لاواز بن، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت كه كه‌رتی تایبه‌ت بۆ گه‌شه‌ی پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵ‌و خزمه‌تگوزاری پشتیان پێببه‌ستێت؟
بنه‌مای كێشه‌كان
A- ئابوری كوردستان ئابورییه‌كی به‌رخۆری نه‌وتی بووه، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات به به‌رده‌وامی چاوی له‌سه‌ر تاكه سه‌رچاوه‌یه‌ك بووه كه ئه‌ویش نه‌وته، ئه‌م سیاسه‌ته كورتبینانه‌یه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه كار نه‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی فره‌یی ببه‌خشرێت به‌سه‌رچاوه‌كانی داهات له‌ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت‌و گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵ‌و حزمه‌تگوزاریی‌و گه‌شتیاریه‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا حكومه‌تی هه‌رێم په‌رۆشی ئه‌وه نه‌بوه كه به‌رنامه‌ڕێژی بكات بۆ گه‌شه‌دان به‌هێزو توانای مرۆیی له‌ڕێگه‌ی زانكۆكان‌و خوێندنی باڵاوه، داهاتی نه‌وت وایكردوه كه حكومه‌تی هه‌رێم رووی له‌هاورده‌و پشتی له‌به‌رهه‌مهێنان بێت، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش زیانی به‌زانست‌و ئابوری گه‌یاندوه.
B- زانكۆكان بارگاوی كراون به‌سیاسه‌ت‌و له‌هه‌ردوو زۆنی زه‌ردو سه‌وزدا زانكۆ وه‌ك گیتۆی حزبی لێهاتوه، ئه‌مه‌ش هۆكارێك بووه كه زۆرجار بۆ ده‌ستنیشانكردنی خوێندكارانی ماسته‌رو دكتۆرا‌و دیاریكردنی به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته‌كانی زانكۆ‌و كۆلیژ‌و په‌یمانگاكان به‌ر له‌توانا، پشت به‌ئینتیمای حزبی ببه‌سترێت.
C- پرۆگرامی خوێندن به‌شێوه‌یه‌ك داڕێژراوه كه دوای ته‌واوكردنیی، هیچ پیشه‌یه‌ك فێری خوێندكار ناكات، پرۆگرامێكه نوێبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی تێدا به‌دیناكرێ‌و زۆربه‌ی تیئۆرین‌و بنه‌مای كرده‌كییان سست‌و لاوازه. ئه‌مه هۆكارێكه كه وایكردوه هه‌لی كار له‌به‌رده‌م ده‌رچوانی زانكۆدا كه‌م‌و سنووردار بێت، چونكه ئه‌وه‌ی خوێندویانه به‌كه‌ڵكی بازاڕی كار نایه‌ن.
D-كه‌می بژارده‌ی خوێندن خاڵێكی دیكه‌ی كێشه‌ی خوێندنی باڵایه، به‌سه‌رنجدان له‌وه‌ی كه زۆرن ئه‌و خوێندكارانه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاره‌زوی ئه‌و بواره ناكه‌ن، وه‌زاره‌ت به‌مه‌ركه‌زی كردویه‌تی به‌چاره‌نوسیان‌و به‌خواستی خۆیان نییه.
E- زانكۆكانی كوردستان به‌ده‌ست په‌تای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌وه گیرۆده‌ن، به‌شێكی به‌رچاو له‌هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس‌و ماسته‌رو دكتۆرا، زیاتر له‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی بێت بۆ ته‌رقیه‌یه. ئه‌مه‌ش بایه‌خی زانستی ئه‌و بڕوانامانه‌ی هه‌رچی زیاتر له‌كوردستاندا بێ به‌ها كردوه‌و به‌ئاست نزمی به‌شێك له‌زانكۆكان‌و وانه‌وتنه‌وه‌ی به‌شێك له‌مامۆستاكانیشه‌وه دیاره، كه خه‌می بنه‌ڕه‌تییان ناونیشانه.
F- پێداچونه‌وه‌ی پێویست نه‌كراوه به‌وه‌ی تا چه‌ند به‌شه ئه‌ده‌بیه‌كان پێویستن، كه تا ئێستاش هه‌ندێك به‌ش هه‌ن له‌زانكۆكانی كوردستاندا له‌وڵاتانی پێشكه‌وتودا توشی پوكانه‌وه بون‌و كه‌مترین خوێندكار وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆژیان نه‌فه‌وتێ‌و ده‌ستخه‌ڕۆ نه‌بن، بۆ نمونه “به‌شه‌كانی جوگرافیا‌و مێژوو له‌ئه‌مه‌ریكا رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م خوێندكاریان هه‌یه”(6) “ساڵانه 95%ی ئه‌و بڕوانامانه‌شی له‌ئیسرائیل به‌ده‌ستده‌هێنرێن به‌شه زانستییه‌كانن‌و ته‌نها 5%ی بڕوانامه‌كان زانسته مرۆیی‌و به‌شه ئه‌ده‌بیه‌كانی وه‌ك یاسا‌و جوگرافیا‌و ئه‌ده‌ب‌و مێژوون”(7) له‌ساڵانی داهاتووشدا به‌شه ئه‌ده‌بیه‌كان هه‌لی كاریان له‌بازاڕدا زۆر كه‌متر بۆ ده‌ڕه‌خسێت.
گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ردا
A- سیسته‌می خوێندنی باڵا پێویستی به‌دامه‌زراندنی “بانكی زانیاری”یه، كه زانیاری راست‌و دروست بدات به‌و خوێندكارانه‌ی روده‌كه‌نه زانكۆ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هه‌لی كار له‌كوردستاندا له چ بوارێكدا ڕه‌خساوه، تا خوێندكار به‌رچاوڕونییه‌كی هه‌بێت كه له‌دوو ساڵ یان چوارساڵی ئاینده‌یدا خۆی ئاماده بكات بۆ ئه‌و كار‌و پیشانه‌ی بازاڕی كار پێویستیان پێیه‌تی. هه‌روه‌ها زانیاریی ده‌رباره‌ی ئه‌وه بدات به‌خوێندكار كه كام به‌شانه هیچ ده‌رفه‌تێكی كارییان له‌بازاڕدا بۆ ره‌خساو نییه. به‌و ئامانجه‌ی خوێندكار له‌سه‌ر بنه‌مای كاری ئاینده‌و پێویستیه‌كانی بازاڕی كار‌و ئابوری وڵات كۆلیژ‌و به‌شه‌كانیان هه‌ڵبژێرن، نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌بێ دیاریكردنی هیچ ئامانجێك ته‌نها بیریان لای ئه‌وه بێت كه درێژه به‌خوێندن بده‌ن‌و بڕوانامه به‌ده‌ستبهێنن.
B- زانكۆ هه‌رچی زیاتر ببه‌سترێته‌وه به‌بازاڕی كاره‌وه، وه‌ك ئاشكرایه ئێستا گرفتێكی كوشنده‌ی ده‌زگای كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان، “كارمه‌ند زیادیی”ه كه بوه به‌بار به‌سه‌ر دارایی گشتییه‌وه، گرێدانی زانكۆ به‌بازاڕی كار‌و پیشه‌سازی‌و پێداویستییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ته‌نها چاره‌سه‌ره بۆ دیارده‌ی بێكاری ده‌رچوانی زانكۆ له‌ساڵانی ئاینده‌دا.
C- به‌شه زانستیه‌كان له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی‌و چۆنایه‌تیه‌وه پێویستیان به‌گه‌شه‌و به‌هێزكردنه، به‌سه‌رنجدان له‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شه زانستیه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن هه‌لی كاریان زیاتر ده‌ستده‌كه‌وێت وه‌ك له‌به‌شه ئه‌ده‌بیه‌كان، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پێویسته چه‌ندین به‌شی نوێ بكرێته‌وه به‌مه‌به‌ستی ره‌وتكردن له‌گه‌ڵ ژیانی سه‌رده‌مدا.
له‌گه‌ڵ هه‌موو رۆژێكی نوێ‌دا به‌سه‌دان زانیاری نوێ ده‌ڕژێته جیهانی مه‌عریفه‌وه، ئه‌م گۆڕانكارییه خێرا‌و به‌رده‌وامه وا ده‌خوازێت كه پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی باڵا به‌رده‌وام نوێ ببنه‌وه تا له‌دنیای مۆدێرن‌و سه‌رده‌م دانه‌بڕێن‌و “ته‌نها ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه به به‌هێزیی ده‌مێننه‌وه كه ده‌بنه خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی كارا‌و ئه‌كتیڤی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه”(8). هه‌ر زانكۆیه‌ك له‌به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌و داهێنان دووركه‌وێته‌وه، حوكمی مه‌رگ به‌سه‌ر خۆیدا ده‌سه‌پێنێت، مه‌عریفه‌و داهێنان‌و تۆژینه‌وه‌ی زانستی پێویستییان به‌تاقیگه‌ی ئاست به‌رزی سه‌رده‌میانه‌یه.
D- زانكۆكان‌و خوێندنی باڵا پێویستییه‌كی زۆریان به‌وه‌یه كه له‌سیاسه‌ت‌و حزب جیابكرێنه‌وه.
ده‌ره‌نجام
مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون‌و پێشكه‌وتنی گه‌لان له‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌مدا، پێویستی به‌هێزی داهێنه‌رو به‌توانای مرۆیی ته‌كنۆكرات‌و شاره‌زایه، له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌مدا كارامه‌یی كلیلی سه‌ره‌كی گه‌شه‌پێدان‌و كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌روه‌ت‌و سامانی نه‌ته‌وه‌ییه.
دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن له‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م توانا‌و كارامه‌ییه‌دا، ئایا زانكۆكانی كوردستان به‌م ئاسته‌ی ئێستایانه‌وه توانای به‌رهه‌مهێتانی ئه‌م توانا‌و كارامه‌ییان ده‌بێت؟ له‌كوردستاندا خوێندنی باڵا‌و بازاڕی كار له‌سه‌ر دوو راسته‌هێڵی پێچه‌وانه ره‌وتده‌كه‌ن، زانكۆكانی كوردستان به‌م ئاسته‌وه هه‌رگیز توانای ئه‌وه‌یان نابێت كه بچنه سه‌رده‌می كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان‌و ركه‌به‌ریی زانست‌و جیهانگیرییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان
1/ جوزیف شترایر، الاصول الوسیطة للدولة الحدیثة، ترجمة: محمد عیتانی، 1982 ص 8-27
2/ ویكبیدیا www.arz.wikipedia.org
3/ گۆڤاری بازرگانی‌و پیشه‌سازی، ژماره 14 – 2015، ل 150 – 180
4/ بیبلۆگرافیای كتێبی كوردی، ئاماده‌كردنی بوار نوره‌دین، هه‌ولێر 2014، كه له‌م كتێبه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه ژماره‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌زمانی كوردی ده‌ركراون له 4000 بۆ 5000 هه‌زار تێناپه‌ڕێت.
5/ د.نیاز نه‌جمه‌دین، كاریگه‌ری خه‌رجی گشتی له‌سه‌ر زانكۆكانی حكومه‌تی هه‌رێم(2005-2014): زانكۆی سلێمانی‌و زانكۆی پۆڵیته‌كنیكی وه‌كو نمونه”، گۆڤاری زانكۆی سلێمانی، به‌شی B، زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی، ISSN/ 1813-0852، ژماره 46، 2015، ل ل137-162
6/ هربرت ماركوز، الإنسان ذو البعد الواحد، ترجمة: جورج طرابیشی، بیروت – الطبعه الثالثه 1988، ص 50-98
7/ د.عبد الوهاب المسیری، موسوعة الیهود والیهودیة والصهیونیة، دار الشروق، القاهره 1999، ص 45 – 97
8/ دارۆن ئاسمۆگلوو جیمس رۆبینسۆن، بۆچی نه‌ته‌وان شكستده‌هێنن؟، وه‌رگێڕانی: هوشیار سیوه‌یلی، 2014، ل 20 – 58
تێبینی: ئه‌م تۆژینه‌وه‌یه له‌كۆنفرانسی ساڵانه‌ی زانكۆی گه‌شه‌پێدان پێشكه‌ش كراوه
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی