زیاتر لە 60 هەزار فەرمانبەری زیادە لەناو فەرمانگەكانی عیراقدا هەیە

بەپێی ئامارێكی بانكی نێودەوڵەتی، زیاتر لە 60 هەزار فەرمانبەری زیادە لەناو فەرمانگە حكومییەكانی عیراقدا هەیە.

یارا سالم نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی لە بەغدا رایگەیاند كەرتی گشتی عیراق گرفتی تێچووی زۆری لەبەرهەم و زیادەی دەستی كاری هەیە، بەجۆرێك زیاتر لە 60 هەزار فەرمانبەری زیادە لەناو فەرمانگە حكومییەكانی عیراقدا هەن. 

نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكردووە جگە لەو زیادەیە لە رێژەی فەرمانبەراندا هەیە، بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاریش گرفتی گەورەی بۆ عیراق دروستكردووە و بۆتە ئاستەنگێكی گەورە لەبەردەم پرۆسەی چاكسازیدا.