بەرمیلێك نەوت بێ‌ بەرامبەر دەدرێتە هاوڵاتیان

حكومەتی عیراق بەرمیلێك نەوت بەبێ بەرامبەر دەداتە هەر خێزانێكی دانیشتووی قەزای دەربەندیخان، قایمقامی قەزاكەش رایدەگەیەنێت: هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت”.

زانا بەهادین، قائیمقامی دەربەندیخان بەوەكالەت، ڕایگەیاند:” وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بڕیاریداوە بەرمیلێك بەبێ بەرامبەر بەسەر دانیشتوانی قەزاكە دابەشبكات و لەئێستاشدا چاوەڕوانین نوسراوەكەی ئەو وەزارەتە بگاتە وەزارەتی نەوت”.

ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، ” هەر خێزانێكی دەربەندیخان، كە ژمارەیان 12 هەزارو 79 خێزانە، بڕی (200) لیتر نەوتی پێدەدرێت و كۆی ئەو بڕە نەوتەشی كە بۆ دابەشكردنی پێویستە، دوو ملیۆن و 400 هەزار لیترە.