قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە چارەسەركردن و لابردنی ئەو ئاستەنگانەی خانوە زیادەرەوییەكان دروستی كردون لەسنوری نەخشەی بنەرەتی شاری سلێمانی و لەگەڵیشدا تەواوكردنی بەخاوەنكردنی ئەو خانووە زیادە رەوییانەی بریاری ژمارە (241)ی ساڵی (1999) دەیانگرێتەوە كە لەكاتی خۆیدا جێبەجێ نەكرابوون.
لەو روەشەوە (124) خانوی نیشتەجی َ لەسنوری شارەوانی بەكرەجۆ تەملیك دەكرێن و لە سنوری شارەوانی راپەرینیش (117) خانوی تر/ كە سەرجەم خزمەتگوزارییەكانیان بۆ تەواوكراوە تەملیك دەكرێن و لە سنوری رۆژهەڵات و رۆژئاوای سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیش (72) یەكەی نیشتەجێبوونی تر تەملیك دەكرێن كە لەگەڵ ماستەرپلانی پەسەندكراوی شاری سلێمانیدا دژە نیشتەجێ نین و سەرجەم كارو پرۆژە خزمەتگوزاریەكانیان لە ئاو ئاوەرۆو رێگاوبان و راكێشانی كارەبا بۆ جێبەجێ كراوە.
لەلایەكی دیكەوەو هەر بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕیاری تاپۆكردنی ئەو خانوانەی سنوری شارەوانی كەلار درا كەتاپۆیان نیە,و ئەو خانوانەشی شوێنەكانیان گونجاو نیە بۆ تاپۆكردن بەپێدانی زەوی قەرەبودەكرێنەوە.
بەپێی نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كەئەمرۆ دەرچووەو ئیمزای قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی لەسەرە بڕیاردراوە بە دروستكردنی لیژنەیەك لەسنوری ئیدارەی گەرمیان و شارەوانی كەلار بۆ تاپۆكردنی خانو و گەڕەكە بێ تاپۆەكان,و هاوكات نرخی تاپۆكردنەكەش دیاریكراوە.
هەروەك لەنوسراوەكەدا,بڕیاری دروستكردنی لیژنەیەك دراوە كەسەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەرۆكی لیژنەكەدەبێت,و دواتریش لیژنەی دیكەی لاوەكی دروستدەكرێت,وپێویستە لیژنەكە داتا و زانیاری تەواو كۆبكاتەوە لەسەر ئەو خانوانەی كەلەسنوری شارەوانی دروستكراون لەلایەن هاوڵاتیانەوە,و تائێستا تۆمارنەكراون.
هەروەها لەنوسراوەكەدا هاتوە قەرەبوی ئەو خانوانە دەكرێتەوە كەلەگەڵ نەخشەی بنەڕەتی شارەوانی ناگونجێت,بەپێدانی زەوییەكی (200)مەتردوجابەخاوەنی ئەو خانوانە كەدەبێت بروخێنرێن.
لەبەشێكی دیكەی نوسراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕو,هەر هاوڵاتیەك تەنها یەكجار مافی سودوەرگرتنی ئەم بڕیارەی هەیەو ئەگەر زیاد لەیەك موڵكی بەدەستەوەبێت بەنرخی باو بۆی تۆماردەكرێت.
دەركردنی ئەم بریارەش دوای ئەوەدێت كە لەمیانەی سەردانێكی ساڵی ڕابردوو جێگری سەرۆكی حكومەتدا بۆ سنوری گەرمیان داواكاری زۆرینەی هاوڵاتیان تاپۆكردنی گەڕەك و خانوە بێ تاپۆەكان بوو.