سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو وه‌فدێكی ده‌روازه سنوریه‌كانی عێراق بۆ به نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزی كێلێ و سه‌یرانبه‌ن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مین به‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاندوە دوای به‌دواداچون بۆ مه‌رزه‌كانی كێلێ و سه‌یرانبه‌ن، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێی راگه‌یاندراوه كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك دراوه و سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو لیژنه‌كه سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات، وتیشی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه ده‌كات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێران له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وه‌ڵامی به‌غدای له‌سه‌ر پرسی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی ئه‌و دوومهرزه داوه‌ته‌وه.
ئه‌مین به‌كر ئاشكراشیكرد له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردووی نێوان هه‌رێم و به‌غداد پرسی به نێوده‌وڵه‌تیكردنی ئه‌و دوو مه‌رزه باسكراوه.