تیم كوك به‌رپرسی باڵای ئه‌پڵ كۆمپانیای زه‌به‌لاحی بواری ته‌كنه‌لۆجیا كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌مریكایه رایگه‌یاند، بژارده‌ی نه‌هێشتنی كاریگه‌ریی كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای پاتریی ئایفۆنه‌كان به هۆی به‌كارهێنانی iOS 11وه، پێشكه‌شی به‌كارهێنه‌ران ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنیی ABC News، كوك رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌پده‌یته‌ی مانگی ئاینده بڵاویده‌كه‌نه‌وه، تایبه‌تمه‌ندیی دابه‌زینی توانای پاتریی ئایفۆنه كۆنه‌كان، ده‌كرێت له لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه كۆنترۆڵ بكرێت.
ناوبراو رایگه‌یاند، به پێی ویستی خۆی به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت تایبه‌تمه‌ندییه‌كه ناچالاك بكات.
كۆمپانیای ئه‌پڵ مانگی رابردوو دانی به‌وه‌دا نا كه توانای پاتریی ئایفۆنه‌كانی 6،6S،SE و 7 دابه‌زیوه.
دوای روونكردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكه له‌وباره‌وه له ناوخۆی ئه‌مریكادا ژماره‌یه‌كی زۆر سكاڵای تاكه‌كه‌سی و به كۆمه‌ڵ دژ بە ئه‌پڵ تۆماركران و دواتر كۆمپانیای ناوبراو داوای لێبوردنی له به‌كارهێنه‌ران كرد.
بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی ئاینده‌دا، ئه‌پده‌یتی نوێی iOS 11 بناسێنرێت و له مانگی ئاداردا به‌رده‌ست بێت.