سه‌باره‌ت به شێوازی دابه‌شكردنی ئه‌و موچه‌ی له به‌غدا بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێردرێت، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ڕونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌ینێت: له ئێستادا چه‌ند پێشنیازێك هه‌یه بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و موچه‌یه.
عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند: ئه‌و پێشنیازه‌ی باسی لێوه‌كراوه بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و دابه‌شكردنی له‌ژێر چاودێریكردنی حكومه‌تی عیراق وه‌ك مینحه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت نه‌ك موچه، به‌وپێیه‌ی ئه‌گه‌ر به‌غدا موچه ڕه‌وانه بكات ده‌بێت پاره‌كه بداته ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی وتیشی: ئه‌گه‌ر به‌غدا خۆیان مانگانه لیژنه‌ی تایبه‌ت و فه‌رمانبه‌ریش ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكه‌ن، ناچێته چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنه‌وه، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتن بێت، ده‌بێت هه‌رێم نه‌وت و داهاته‌كه‌ی ڕاده‌ست بكات و به‌غداش موچه ڕه‌وانه بكات.
عه‌بدولقادر محه‌مه‌د بۆ SNN ئاشكرایكرد، به‌گوێره‌ی یاسا‌و ده‌ستور، ده‌بێت موچه‌و بودجه‌ی هه‌رێم بدرێته ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم و له‌و ڕێگه‌یه‌وه دابه‌ش بكرێت، نه‌ك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێم، به‌غدا خۆی لیژنه بنرێت و ڕێگه به‌حكومه‌تی هه‌رێم نه‌دات.