حكومەت بە قیستی 5 ساڵ ئۆتۆمبێل بە فەرمانبەران دەفرۆشێت

وەزارەتی بازرگانی عیراق بە قیستی 5 ساڵ ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت بە سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت‌و فرۆشتنەكەش لەڕێگەی هەردوو بانكی ڕەشید‌و ڕافیدەینەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەحمەد یاسین بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای ئۆتۆمبێل‌و ئامێرەكان كە سەر بە وەزارەتی بازرگانی عیراقە لە بەیاننامەیەكدا تەئكیدیكردۆتەوە: كە بەردەوامن لەسەر فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەت‌و ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و فرۆشتنەكەش لەڕێگەی بانكی ڕەشید‌و رافیدەینەوە ئەنجام دەدرێت‌و هەر فەرمانبەرێك دەیەوێت ئۆتۆمبێل بكڕێت دەتوانێت سەردانی كۆمپانیاكەیان بكات.

ئاماژەی بەوەشكردوە: كە فەرمانبەران پێشەكی تەنها لەسەدا 10ی نرخی ئۆتۆمبێلەكە دەدەن‌و ئەوی تری لەلایەن بانكی رافیدەین‌و ڕەشیدەوە دابین دەكرێت‌و هاوڵاتی بە قیستی 5 ساڵ پارەكە دەداتەوە، هەروەها نرخی سوود بەڕێژەی لەسەدا 7 دەخرێتەسەر قەرزەكە.