بانكی رافدەین قەرزێكی 75ملیۆن دیناری دەداتە پزیشكان

بانكی رافدەین قەرزێكی 75ملیۆن دیناری دەداتە پزیشكانی عێراق. نووسینگەی راگەیاندنی بانكی رافدەین بڵاویكردوەتەوە: كە بانكەكەیان قەرزێك بەبڕی 75ملیۆن دینار دەداتە پزیشكانی عیراق  لەگشت پسپۆڕییەكان.

 بەپێی هەمان سەرچاوە پێدانی 25 ملیۆن تا 40 ملیۆن دینار قەزر پێویستی بەدوو كەفیل دەبێت و لە 40 ملیۆن بۆ 60 ملیۆن دیناریش پێویستی بەرەهنی عەقار دەبێت و لە60 ملیۆنیشەوە بۆ 75ملیۆن دینار قەرز دیسان پێویستی بەرەهنی عەقار دەبێت.

 لەساڵی پاریشدا بانكی ناوبراو  پێدانی قەرزی 10 بۆ 50 ملیۆن دیناری بە فەرمانبەران و خاوەن هوتێل و پیشە تەندروستییەكان راگەیاندبوو.